بەمەبەستی سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عیراق کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، هەموو هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عیراق لەڕۆژانی ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە لە ئامادەباشیدا دەبن.
لەوبارەیەوە میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند: قەدەغەی هاتوچۆ لەكاتی سەرژمێریی گشتی لە كاتژمێر ١٢ی شەوی ١٩ی ئەم مانگە دەستپێدەكات و لە كاتژمێر ١٢ی شەوی ٢٢ی مانگ كۆتایی دێت، قەدەغەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
ڕۆژی ٢٠ و ٢١ی مانگ، كە ڕۆژانی سەرژمێریی گشتییە، هەموو هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عیراق لە ئامادەباشیدا دەبن، بەمەبەستی سەرخستنی پرۆسەکە.
لەو دوو رۆژەدا، جوڵەی هاووڵاتییان، ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەرەكان سنووردار دەكرێن و قەدەغەی تەواویش لە نێوان شار و شارۆچكە و گوندەكان جێبەجێدەكرێت.