پرۆسەی سەرژمێری لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم کێشەی بۆدروستکراوە

07:01 - 2024-11-19
کوردستان
64 جار خوێندراوەتەوە

لەناحیەی کۆکز لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و نزکەی ١٠ گوندی ناحیەکە ، ٤٠ بژمێر لەبەیانیەوە تا ئێستاش فۆرمی تابلێتەکانیان کارانابێت ، کێشە بۆسەرژمێری  دروستکراوە. 

لەوبارەیەوە  سالار مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند: كێشە بۆ دانیشتووانی ناحیە و گوندەكانی نێوان كەلار و جەلەولا دروستبووە و كێشەكەش سیاسییە.

وتیشی، لە ناحیەی كۆكز و نزیكەی ١٠ گوندی ناحیەكە، ٤٠ بژمێر لە بەیانییەوە تائێستا فۆڕمی ناو تابلێتەكانیان كارا نابێت و یوزەر و پاسۆردی فۆڕمی ناو تابلێتی بژمێرەكان ناكرێتەوە.

لەلایەکی ترەوە سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەسەر هێڵن بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارانەبوونی تابلێتەكان، كە بە كێشەیەكی سیاسی دایدەنێین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان