قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت، کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان، بەشێکی دانەبڕاون لەجەستەی نیشتمانمان. لەم سەرژمێرییە وەک ئەرکی نیشتمانی با ئەوانەی سەر بە ناوچە دابڕینداوەکانن بگەڕێینەوە زێدی رەسەنایەتییان و بەشدار بن لەم پرۆسەیە.
قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، بەندە کە نفوسم لەسەر کەرکوک وەک هاوڵاتییەک ئەو ئەرکە بەجێدێنم و بەشانازییەوە لەکەرکووک دەبم.