سبەی رۆژی شەهیدی یەکێتییە
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کە بە حزبی شەهیدان ناسراوە، نزیکەی 27 هەزار شەهیدی بە خاکی کوردستان بەخشیوە، ڕۆژی 21ی 11ی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی شەهیدی یەکێتی دەستنیشان کردووە.
هێمن شەهید سەعدی گچکە، ئەندامی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران و لێپرسراوی بەشی شەهیدان رایگەیاند، مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران ساڵانە لەرۆژی شەهیدی یەکێتیدا مەراسیمی شایستە بەئامادەبوونی کەسوکاری شەهیدان ئەنجام دەدات بەڵام ئەمساڵ ئەو رۆژە دەکەوێتە پرۆسەی سەرژمێری گشتی لەعیراق و هەرێمی کوردستانەوە بۆیە مەراسیمەکەمان دواخست بۆ رۆژی سەعات 10ی شەممە، 23ی 11 لەگۆڕستانی گردی سەیوان و بەئامادەبوونی کەسوکاری شەهیدان و لێپرسراوانی حزبی و حکومی و هاووڵاتیان مەراسیمێکی شایستە بەورۆژە بەرێوەدەچێت.
ئەمڕۆش مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەڕۆژی شەهیدی یەکێتیدا پەمامێکی بڵاوکردوە کە تیایدا هاتووە، مێژووی پڕ سەروەریی و تێكۆشانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەموو رۆژەكانی پڕن لە تۆماری سەربەرزی و گیانبازی، كە سەرقافڵەی ئەم كاروانە نەپساوەیە شەهیدانی سەرکردە (خاڵە شیهاب و جەعفەرعەبدولواحید و ئەنوەر زۆراب) بوون، كە لە رۆژی 21 ی تشرینی دووەمی ساڵی 1975 دا لە زیندانەكانی رژێمی بەعسی رووخاودا بە دروشمی (كەم بژی و كەڵ بژی) گیانیان بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی كورد و كوردستان بەخشی.