لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، قۆناغی دووەمی پرۆسەی سەرژمێری گشتی سەرەڕای چەندین کێشەو گرفتی تەکنیکی و مەیدانی بەسەرکەوتوویی جێبەجێکراوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، سەرەڕای بوونی چەندین کێشەی تەکنیکی و کێشەی مەیدانی توانراوە لە ماوەی ١٤ رۆژدا قۆناغی دووەمی پرۆسەی سەرژمێری گشتی بەسەرکەوتوویی جێبەجێبکرێت.
وەزارەتی پلاندانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، لەماوەی سێ رۆژی قۆناغی دووەمی پرۆسەكەدا، زیاتر لە ١٠٠ هەزار پەیوەندی تەلەفۆنی كراوە بۆ سەنتەری پەیوەندییەكان لە ژووری ئۆپراسیۆنی سەرژمێری لە دەستەی ئاماری هەرێم و توانراوە وەڵامی زۆرینەی پەیوەندییەكان بدرێتەوە و كاریان لەسەربكرێت.
هاوكات، وەزارەتی پلاندانانی هەرێم داوا لە دانیشتوانی ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ دەكات، بەشداری قۆناغی سێیەمی پرۆسەی سەرژمێری گشتی بكەن، كە پڕكردنەوەی فۆڕمی سەرژمێرییە و زۆر گرنگە، دواتر سودی لێ وەردەگیرێت بۆ دیاریكردنی بارودۆخی ئابووری، كۆمەڵایەتی، پەروەردەیی و تەندروستی و دیموگرافی و بوارەكانی تر.