چلەی رووناكبیر و شاعیر سامی هادی بەڕێوەچوو

12:33 - 2024-11-24
هەمەرەنگ
31 جار خوێندراوەتەوە

پاشنیوەڕۆی دوێنێ‌ 23/11/2024، لە هۆڵی تەوار، مەراسیمی چلەی ماتەمینی رووناكبیرو شاعیرو نووسەر سامی هادی بە داگیرساندنی چل مۆم لەلایەن هاوڕێكانی  و كەسوكارییەوە دەستی پێكرد. لە مەراسیمەكەدا، چەند وتە و پەخشانەشیعرێك لەبارەی ژیان و تێكۆشان و بەرهەم و بەخششەكانی سامی هادی لەلایەن هاوڕێ‌ و هاوسەنگەر و دۆست و رووناكبیرانەوە پێشكەشكرا.
هەر لە مەراسیمەكەدا، دوو كۆپلە موزیكی كلاسیك لەلایەن خوێندكارانی پـــەیمانـــــگەی هـــــونەرەجوانەكانەوە پێشكەش بە رۆحی كۆچكردوو كرا، پاشان فیچەرێك لەبارەی ژیان و بەرهەمەكانی سامی هادی نمایشكراو لە كۆتایی مەراسیمەكەشدا لەلایەن رێژنە سامی كوڕی گەورەی كۆچكردوو، بەناوی بنەماڵەكەیانەوە وتەیەك خوێندرایەوە و تێیدا سوپاس و پێزانی خۆیانی بە ئامادەبووان گەیاند.
بەرزی عەلی

بابەتە پەیوەندیدارەکان