گروپی شانۆیی هەواری كەركوك، خەڵاتی فێستیڤاڵی شەرەم ئەلشێخ -ی بەدەستهێنا

12:39 - 2024-11-24
هەمەرەنگ
13 جار خوێندراوەتەوە

گروپی شانۆیی هەواری كەركوك كە نوێنەری كوردستان و عیراق بوو، توانی خەڵاتی باشترین نمایشی شانۆیی لە نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شەرەم ئەلشێخ - ی میسر بەدەستبهێنێت، بە نمایشی مۆنۆدرامای(سەلمە) لە نووسینی د. دڵشاد مستەفا و سینۆگرافیا و دەرهێنانی نەژاد نەجم، تێیدا هەریەك لە هونەرمەندان هەوار فارس و كچە هونەرمەندی فەرەنسی (ئۆغیلی ئمبیرت) بە زمانەكانی كوردی و ئینگلیزی رۆڵیان تێدا بینی .
رزگار  كەركوكی

بابەتە پەیوەندیدارەکان