یەكەمین رۆمانی(سەلیم بەرەكات) كرا بە ئینگلیزی

12:40 - 2024-11-24
هەمەرەنگ
17 جار خوێندراوەتەوە

خاتوو ئەڤقیا بەت (Aviva Butt) نووسەر و لێكۆڵەر لە زمان و ئەدەبی سامی و وەرگێڕی ئەدەبی عەرەبی و عیبری و كوردی، یەكەمین رۆمانی سەلیم بەرەكات بە ناوی (فەقێكانی تاریكی) وەرگێڕایە سەر زمانی ئینگلیزی. 
وەرگێڕ لەبارەی ئەو رۆمانەوە نووسیویەتی: رۆمانی فەقێكانی تاریكی سەلیم بەرەكات وێنای ژیانی كوردانی باشووری سوریا دەكات كە پڕە لە خەیاڵ و كارەسات و گاڵتەجاڕی و  خۆبەختكردن لە بێهوودەیدا، كە تێكەڵی سیماكانی مێژوو و ئەفسانە و یادگە بووە. سەلیم بەرەكات لە چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت: رۆمان هاوەڵم بوو لەنێو ئەو دێڕە شیعرانەی كە دەمنووسین، تا تەمەنی 32 ساڵی چاوەڕوانیم كرد، تا یەكەمین رۆمان (فەقێكانی تاریكی) بنووسم، كە شایستەی ئەو هەموو ساڵە بێت و مەبەستم ئەوە بوو رۆمانێك نەنووسم كە بەشێوەی باوی رۆمانی عەرەبی بێت و رۆمانی فەقێكانی تاریكیش رێك بەو شێوەیەیە. 

ئامادەكردنی:نەرمین عوسمان محەمەد  
سەرچاوە:(Diffah.alaraby.co.uk)

بابەتە پەیوەندیدارەکان