بەرێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسیی عیراق رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی سەرما عیراق دەگرێتەوە، کە بەجۆرێک ساردە لەماوەی 14 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە.
عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسیی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە، شەپۆلەکە بەشێوەیەکی چڕ عیراق دەگرێتەوە و پێشبینیش دەکەن لەرۆژانی داهاتوودا هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە وڵاتی تورکیا و باکوری کوردستانیش، لەچەندین ناوچەی جیاوازدا بەفر باریووە و بەهۆی زۆری رێژەکەیەوە، لە چەند ناوچەیەکدا دەوامی خوێندن راگیراون.