مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی بۆ رۆژی بەگژداچوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، بڵاوكردووەتەوە و تێیدا تەئكید لە خەباتی ژنان و یەكسانی و نەهێشتنی توندوتیژی و كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو و دادپەروەر، دەكاتەوە.
لە پەیامەكەدا هاتووە 25ی نۆڤەمبەری هەموو ساڵێك رۆژی بەرەنگاریی توندوتیژییە دژی ژنان. نەتەوەیەكگرتووەكان ئەم رۆژەی بۆ بەرزڕاگرتنی بەهاكانی ئازادی و یەكسانی و رەتكردنەوەی پێشێلی مافەكانی ژنان دیاریكردووە، ژنانی كوردستانیش ئەو رۆژە بە مەیدانی خەباتی خۆیان دەزانن دژ بە ستەم و نادادی و جیاكاری و چەوساندنەوە و توندوتیژی و گوزارشتیش لە داواكاری و پەیامە یەكسانیخوازەكەیان دەكەن.
پەیامەكە، تەئكیددەكاتەوە ی.ن.ك بڕوای پتەوی بە خەباتی ژنان و یەكسانی و نەهێشتنی جیاكاری و ستەم هەیە، كە ئەوەش رێبازی سەرۆك مام جەلال-ە.