بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوكەوت و بەهۆیەوە هەشت كۆچبەر خنكان، كە شەشیان منداڵ و دووانیان ژنن.
پاسەوانی كەناراوەكانی یۆنان رایگەیاند، لەئەنجامی نوقومبوونی بەلەمێك لە دەریای ئیجە هەشت كۆچبەر خنكان، كە دووانیان ژن و شەشیشیان منداڵ بوون
ئاماژەیان بەوەشكردووە، لەدوای نقومبوونی بەلەمەكە نزیكەی ٤٠ كۆچبەریش رزگاركراون و گەڕان بەدوای چارەنووسی كۆچبەرانی تریش بەردەوامە
پاسەوانی كەناراوەكانی یۆنان ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا ناسنامەی كۆچبەرەكان ئاشكرا نەكراوە و كۆچبەرە رزگاربووەكانیش گواستراونەتەوە بۆ دوورگەی سامۆس