بەردەوامی هەماهەنگییە هەواڵگری و ئەمنییەکان لە نێوان هەرێم و عیراق

04:35 - 2024-11-25
کوردستان
48 جار خوێندراوەتەوە

جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە بەغدا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق کۆبووەوە . 

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێویستی بەردەوامی هەماهەنگییە هەواڵگری و ئەمنییەکان لە نێوان هەرێم و عیراق  کرایەوە لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارام و سەقامگیری زیاتر لە وڵاتدا .

هەر لە کۆبوونەوەکەدا دوا پێشهاتە ئەمنییەکان ، پرسی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستان و یاسا شکێنان و هەموو ئەوانەی دادگا داوایان دەکات   تاوتوێکراو بڕیاری هاریکاری زیاتر لەنێوان هەردوولا درا بە ئاڕاستەی سەروەربوونی یاساو پاراستنی ئارامی و ژیانی خەڵک .

 جەلال شێخ ناجی جەختی لەبەردەوامی هەوڵەکانیان کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، بوونی پەیوەندی و بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکارییە ئەمنییەکان فاکتەرێکی باشتر دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشلکارییەکان و هەموو هەوڵەکانشیان لەچوارچێوەی یاسابەرکارەکاندا دەبێت بۆ رێگریکردن لەهەر یاسا شکێنییەک  کە زیان بە ئاسایشی نەتەوەیی و خەڵکەکەمان بگەیەنێت و بە توندترین شێوەش رووبەڕووی ئەوانە دەبینەوە کە سنورەکانی یاسا دەبەزێنن .

بابەتە پەیوەندیدارەکان