جێگری پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە یەکێک لە بژمێرەکان و هەلی کاریشی بۆ رەخساند

03:53 - 2024-11-25
کوردستان
58 جار خوێندراوەتەوە

شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی سەرژمێری سلێمانی ، لەدیوانی پارێزگا خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە  نیان عەبدوڵا کە کارمەند بووە لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری توانی بەسەرکەتووی کارەکانی جێبەجێ بکات.

جێگری پارێزگار ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، خاتوو نیان کەیەکێک بوو لە بژمێرە سەرکەوتووەکانی سلێمانی ،توانی بووی لە گەرەکی چوارباخی سلێمانی تەواوی کارەکانی بەسەرکەوتووی ئەنجام بدادت.

شاهۆ عوسمان پشتیوانی خۆیشی بۆ خاتوو نیان دەربڕی و بڕیارە لەڕێگەی جێگری پارێزگارەوە هەلی کاری بۆ بڕەخسێندرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان