هاووڵاتییەکی تەمەن 35 ساڵ کە خەڵکی سنووری دارەتووە، لەکاتی راوەماسیدا لە زێی گەورەدا خنکا.
عەقید ئیبراهیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ راگەیاند، پیاوێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بەناوی (کاروان سیامەند کەریم) کە خەڵکی گوندی بەنێنان-ی سەر بە ناحیەی دارەتووە لە قەزای بەردەڕەش لە ناو رووباری زێی گەورەدا خنکاوە، لەکاتێکدا کە بەمەبەستی راوە ماسی رووی لە رووبارەکە کردبوو.
بەپێی زانیارییەکان، کەسەکە کارمەندە لە هێزە ئەمنیەکان و ئەمرۆ لە کاتی راوە ماسیدا هەردوو قاچی لە ناو تۆڕی ماسیدا گیریان خواردبوو، هەروەها لەئێستادا تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.