نوسینگەی راگەیاندنی مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك دۆسیەی گرنگ تاوتوێ كراوە، لەوانەش یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی فراكسیۆنەكان لەسەر دۆسیە نیشتیمانییەكان.
مەشهەدانی جەختیكردۆتەوە لەسەر پاڵپشتیكردنی كارەكانی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق لەو ئاڵنگارییانەی ئەمڕۆ رووبەڕووی بوونەتەوەلەوانەش هەڕەشەی دەرەكی بەتایبەت هەڕەشەی ئیسرائیل.
مەشهەدانی سەبارەت بە پەسەندكردنی پرۆژە یاساكانی پەرلەمان وتی، باشترە سەرەتا دەنگ لەسەر یاسای لێبوردنی گشتی بدرێت، چونكە پەیوەندی بە مافی مرۆڤەوە هەیە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لەسەرجەم لیژنەكان كرد سەرجەم پرۆژە یاسا پەكخراوەكان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن بەمەبەستی تاوتوێكردنیان.