ئەنجامى سەرژمێریى گشتى لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمى کوردستان

08:47 - 2024-11-26
کوردستان
97 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجامى سەرژمێریى گشتى لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمى کوردستانى راگەیەنرا و ئاشکراکرا کە ژمارەى دانیشتوانى هەرێمى کوردستان شەش ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسە.
لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا، د.دارا رەشید، وەزیرى پلاندانانى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوە کرد "رێژەى شارنشین لە هەرێمى کوردستان 84%ـە و رێژەى گوندنشین لە هەرێمى کوردستان 16%ـە, ژمارەى خێزانەکان گەیشتۆتە ملیۆنێک و 379 هەزار و 163 خێزان و تێکڕاى قەبارەى خێزان 4.6 کەسە.
لەبارەى رێژەى نێر و مێ، د.دارا رەشید وتى، ژمارەى نێر 3 ملیۆن و 200 هەزار و 506 کەسە و ژمارەى مێ 3 ملیۆن و 170 هەزار و 162 کەسە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عیراق ئەنجامى سەرژمێریى گشتى لە عیراق راگەیاند و ئاماژەى بەوە کرد و رایگەیاند، بەگوێرەى ئەنجامەکانی سەرژمێری، دانیشوانی عیراق زیاتر لە 45 ملیۆن و 407 کەسە، رێژەی نێر 50.1% و رێژەی مێش 49.8%ە.
لە ئەنجامەکانی سەرژمێریدا ئەوەش تۆمارکراوە کە 70.3%ـی دانیشوانی عیراق لە شارەکاندا دەژین و 29.7%ـی دانیشتوان لە دەرەوەی شارەکان دەژین.
سودانى ئاماژەى بەوە کرد " لە سەرژمێرییدا کە یەکێکە لە بەرنامە هەرە گرنگەکان لە پلاندانان، گەشەپێکردن و پەرەپێدان، رێکار و بەرنامەی نوێ و پێشکەوتوو و زانستیانەمان پەیڕەوکرد".

ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتی لە عیراق:

ژمارەی دانیشتوان: 45,407,895 کەس
رێژەی نێر 50.18% و رێژەی مێ 49.82%
ژمارەی نێر: 22,784,062 کەس
ژمارەی مێ: 22,623,833 کەس
ژمارەی خێزان: 7,898,588 خێزان
سەرۆک خێزانەکان: 88.67% پیاو
سەرۆک خێزانەکان: 11.33% ژن
تێکڕای ناوەندی خێزان: 5.3 کەس بۆ هەر خێزانێک
رێژەی گەشەی دانیشووان: 2.3%
70.3%ی دانیشتوان لەناو شارەکاندا دەژین
29.7%ی دانیشتوان لە دەرەوەی شارەکان دەژین
36.1%ی دانیشتوان تەمەنیان لە خوار 15 ساڵەوەیە
60.2%ی دانیشتوان تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵدایە
3.7%ی دانیشتوان تەمەنیان لە سەروو 65 ساڵەوەیە

بابەتە پەیوەندیدارەکان