یەكەمجار كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سەرۆكایەتی مەحمود مەشهەدانی بەرێوەدەچێت و یەكێك لە بڕگەكانیش تاوتوێكردنی هەمواری یەكەمی یاسای بودجەیە. فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ئەنجومەنەكە ئەمرۆِ سێشەممە كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لە بارەی پێنج تەوەر دەكات كە تەوەری یەكەمیان دەنگدانە لەسەر رێككەوتنی نێوان عیراق و روسیا لە بواری ئاسمانیدا. ئاماژە بەوەشكراوە، تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە خوێندنەوەی یەكەمە بۆ هەمواری ماددەی ژمارە 13ی یاسای بودجەی فیدرالی 2023 و 2024 و 2025. كە تایبەتە بە تێچووی دەرهێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان. ئەوەشهاتووە، لە بەشێكی تری كۆبونەوەكە خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسای فرۆكەوانی مەدەنی و پرۆژەیاسای بەرگری شارستانی و قوربانیانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب و قوربانیانی حەمدان.