هەردوو وەفدی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، كە رۆژی شەممە 30ی 11ی 2024، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی لە كەشێكی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، پێكەوە باسیان لە بابەتی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و ئەگەر و ئامادەكارییەكانی چۆنیەتی كاركردن بەشێوازێك كە لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستاندا بێت، كرد.
هەر بۆ ئەو مەبەستە هەردوو وەفدی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بە كۆبوونەوەكانی نێوانیان و هەموو حزب و لایەنە كوردستانییەكانی تریش.
سەبارەت بە دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی كوردستانیش، كە بڕیارە 2ی 12 بەڕێوەبچێت، هاوڕابوون لەبارەی گرنگی بوونی لێكتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە.