دوێنێ لە سلێمانی، حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێم، پێشوازیی لە ژمارەیەك كەسایەتی لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا كرد و لە رێوڕەسمی دەرچووانی خوێندكارانی پەیمانگەی تەكنیكیی كوردستانیشدا بەشداربوو.
وەزیری رۆشنبیری، پێشوازیی لە ئاغای ئەسەدی، رەزا رەزازادە، مەلا یاسین نوێنەری ی.ن.ك لە ئێران و كاك فەیسەڵ لە ناوەندی بەڵگەنامە و دیكۆمێنتاری و پاراستنی بەڵگە مێژووییەكان و بەدیكۆمێنتكردنیان، كرد.
لەمیانەی كۆبوونەوەشدا لەگەڵ كۆمپانیای زۆن میدیا بۆ كاری میدیا و فیلمسازی، گفتوگۆكرا لەسەر ئەنجامدانی كار و چالاكیی هونەری و فێستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتاری، بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی نێوان هەردوولا تەئكیدی لەسەر كرایەوە.
هەر دوێنێ، وەزیری رۆشنبیری و لاوان، بەشداریی لە رێوڕەسمی هەشتەمین خولی دەرچوونی خوێندكارانی پەیمانگەی تەكنیكیی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024، كرد.