كارەبای كەركوك كەمیكردووە

09:58 - 2024-12-01
کوردستان
75 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد

ماوەی چەند رۆژێكە كارەبای نیشتمانی لە كەركوك بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە، جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبای شارەكەش رایدەگەیەنێت: هۆكارەكە لەلایەك بۆ وەستان و دابینكردنی غاز دەگەڕێتەوە، لەلایەكی دیكەش بەمەبەستی چاككردن و نۆژەنكردنەوەی وێستگەكان دەگەڕێتەوە و كارەكەش ماوەی 15 رۆژ دەخایەنێت تا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی، ئەوەش وایكردووە رێژەی كارەبا كەمببێتەوە.
دانیاڵ هەمەوەندی لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، راشیگەیاند: پێشووتر نزیكەی 18 سەعات كارەبا دەدرا بە هاووڵاتیان، بەڵام ئێستا بەهۆی كاری چاككردن و چوونەناو وەرزی سەرمای سەختەوە، كە بووەتەهۆی زیادبوونی بەكارهێنان، رێژەكە بۆ 10 سەعات كەمیكردووە، وتیشی: كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی، سەرجەم پارێزگاكانی عیراقی گرتووەتەوە، تەنیا كەركوك نییە، پێشووتریش پشكی شارەكە 1000 مێگاوات بوو، بەڵام ئێستا تەنیا 700 مێگاوات و كەمترە، ئەمەش وایكردووە پێدانی كارەبا كەمبێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان