باڵیۆزی هیندستان بۆ کوردستانی نوێ :

خەڵاتەكانمان كەسایەتییە سیاسییەكانی دەوڵەت لە عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

01:36 - 2024-12-01
کوردستان
162 جار خوێندراوەتەوە


بەغدا - سەباح نوری عەبد


لە رێوڕەسمێكدا كە بۆ خەڵاتكردنی بەشداربووانی بەرنامەی ITEC رێكخرابوو، باڵیۆزی هیندستان لە بەغدا لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ رایگەیاند: لەم رێوڕەسمەدا خەڵاتی ئەو كەسانە دەكەین كە بەشدارن لەم بەرنامەیەدا، ئەم بەرنامەیە بەشێكە لە بەرنامەكانی كاروباری وەزارەتی دەرەوەی هیند، خەڵاتەكانمان كەسایەتییە سیاسییەكانی دەوڵەت لە عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، ئەمەش رەنگدانەوەی هاوكارییە بەرهەمدارەكانی نێوان هیند و عیراقە. 
باڵیۆزی هیندستان سۆمێن باگچی وتیشی: ئێمە و عیراق بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی هاوبەشكردنی شارەزایی و ئەزموونە بەدەستهێنراوەكانمان دەكەین و ئەو ئەزموونانەش كارییگەرییان لەسەر بەشداربووان هەیە.
هەر لە میانی رێوڕەسمەكەدا، بەڕێوەبەری چالاكییەكان د.چۆسی، تێڕوانینێكی گشتی لە بارەی بەرنامەكەوە خستەڕوو، وتی «ئەم بەرنامەیە لەساڵی 1964 دامەزراوە وەك ئامرازێكی چالاكیی بنیاتنانی توانا ئیدارییەكانە لە كەرتە جۆربەجۆرەكاندا بەئامانجی هەمەچەشنكردنی بەرهەمەكانی حكومەت  و كەرتی تایبەت و تێكەڵاو بۆ بەرزترین ئاست و رەنگدانەوەی ئەم بەرنامە دەوڵەمەندەی هیندستان.
رایگەیاند: ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن 100 پەیمانگەی بەناوبانگی هیندستان بەڕێوەدەبرێت كە بەشدارە لەئاڵوگۆڕكردنی زانیاریی و ئەزمونەكان بەشێوەی داهێنەرانە و كاریگەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان