راپۆرتی/ ئالان محەمەد جەزا
رێکخراوی سولی سایكڵ له پێناوی پاراستنی ژینگه و دووباره به‌كارهێنانەوه‌ی كه‌لوپه‌لی پلاستیك كه سولی سایكڵ ئێستا ئه‌و كاره ده‌كات، چۆن له وڵاتانی جیهان پاشماوه پلاستیكییەکان ریساكڵین ده‌كەن و دووباره به‌شێوه‌یه‌كی دیكه به‌كاریده‌هێننەوە، ئەوەش رێگریی ده‌كات له پیسبوونی ژینگه.
سولی سایكڵ ماوه‌ی دوو ساڵه دامه‌زراوه، بێجگه له كاره‌كانی خۆیان كه كۆكردنه‌وه‌ی ماددە پلاستیكییەکانە چه‌ندین هه‌ڵمه‌تیان کردووە بۆ پاککردنەوەی ژینگە، بۆ زیاتر ئاشنابوون بەم رێکخراوە هەروەها هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان لەبارەی ئەوەی چۆن پلاستیکەکانیان کۆبکەنەوە و تێکەڵی پاشماوە خۆراکییەکانی نەکەن و بیگەیەننە ئامێرەکانی سولی سایکڵ، پروشه ئاوات خاوه‌نی سولی سایكڵ تایبەت بۆ کوردستانی نوێ وتی: سولی سایکڵ پرۆژەیەکی ژینگەییە ماوەی دوو ساڵە لە سلێمانی دامەزراوە، خاوەنی ئامێری ریڤێرس ڤێندینگ -ە بۆ کۆکردنەوە و ریسایکڵین کردنەوەی پلاستیک و پێدانی پاداشتیش بە بەکارهێنەرەکانی.
پروشە ده‌رباره‌ی ئەوەی چۆن هاووڵاتیان كه‌لوپه‌له پلاستیكییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه شوێنی ریسایكڵینەكان وتی: بۆ کۆکردنەوەی و ریسایکڵین کردنی بۆ نموونە بتڵی پلاستیک ئێستا تەنها ئەو ئامێرەی بەکارهێنەر دەتوانێ بەکاریبهێنێ لە کارگەی جگەرەکەیە، ئامێرەکانی تر هی ئۆفیسە تایبەتەکانە.
هاوکات لە به‌رنامەدایە لە داهاتوودا ئامێرەکانی وەرگرتنی پلاستیک لە زۆربەی شوێنە گشتییەکانی سلێمانی بەردەست بێت بۆ بەکارهێنەرەکان.
کۆین کۆدەکەنەوە
بەرپرسی سولی سایکڵ باسی لەوەش کرد له كاتێكدا هاووڵاتیان كه‌لوپه‌لە پلاستیكییه‌كان ده‌به‌ن بۆ ئامێره‌كان، لە بەرامبەردا ئەو کەسە کۆین کۆدەکاتەوە، هەتا زۆرترین کۆین کۆبکاتەوە دەتوانێ داشکاندنی زیاتر وەربگرێ لە شوێنی جیاواز کە لەسەر شاشەی ئامێرەکە بەردەستە، بەکارهێنەر دەتوانێ هەڵیبژێرێ و سودمەند بێت لە داشکاندنەکان.
هاوکات باسی لە به‌رنامه و پلانی داهاتوویان کرد بۆ زیاتر پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان له پاشماوه‌ی پلاستیك و وتی: کۆڕ و سیمنارەکانمان بەردەوامە بۆ هۆشیارکردنەوەی زیاتری هاووڵاتیان، بۆ کەمتر بەکارهێنانی پلاستیک، هەروەها ئەگەر بەکاریشیانهێنا دەتوانن لە رێگەی ئامێرەکانی سولی سایکڵەوە پلاستیکەکانیان ریسایکڵ بکەنەوە.
شایه‌نی باسه ئامێره‌كانی سولی سایکڵ هە‌فتانە سه‌د بۆ سه‌دوپه‌نجا كیلۆ پلاستیك ریساكڵ ده‌كات، ساڵی رابردووش شه‌ش هه‌زار كیلۆ پلاستیكیان ریساكڵ كردووە.