ئەمڕۆ دانیشتنی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و كاندیدە سەركەوتووەكان سوێندی یاسایی دەخۆن.
بۆ ئەو مەبەستەش، هۆڵی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەیە و سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانیش رێبەرێكی كاری پەرلەمانی بڵاوكردووەتەوە.
بەپێی بەرنامە، دانیشتنەكە بەچەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستپێدەكات، دواتر بەتەمەنترین كاندیدی سەركەوتوو لە لایەن سەرۆكی دیوانی پەرلەمانەوە بانگهێشت دەكرێت بۆ سوێندخواردن و بەڕێوەبردنی دانیشتنەكە و سەرجەم كاندیدە سەركەوتووەكان بانگهێشت دەكرێن تاوەكو سوێندی یاسایی بخۆن.