بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاندووە: پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوبەشان كەمبووەتەوە، لەنێوان شەش بۆ هەشت سەعات كارەبا دەدرێتە هاونیشتمانیان.
سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاندووە: خواست لەسەر كارەبای نیشتمانی لەلایەن هاوبەشانی كارەبا زیادیكردووە و گەیشتووەتە دوو هەزار مێگاوات كارەبا، سلێمانی 28.7 %ی كارەبای هەرێمی كوردستانی هەیە بە 700 بۆ 750 مێگاوات.
وتیشی: چارەسەركردنی زیادكردنی خواست بە زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا دەبێت ئەوەش لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، بەگوێرەی دوایین داتای حكومەتی هەرێمی كوردستان، چوار هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنرێت.