وێستگەكانی ژیانی خانمێك لە زینداندا، ناونیشانی كۆڕێكی ساڵۆنی شەقامی جمهوری كەركوك بوو، كە بۆ خاتوو فریاڵ عەبدوڵڵا -ی رێكخستبوو.
لەبارەی كۆڕەكەوە فریاڵ عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە دوالاپەڕەی وت: گێڕانەوەی ئەم چیرۆكە و دابەشكردنی لەگەڵ كۆمەڵگەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بە بیری كۆمەڵگە و نەوەی ئێستا بهێنرێتەوە كە ئەم ئازادی و دیموكراسییەی هەیە، بە ئاسانی بەدینەهاتووە، بەڵكو چیرۆكی دەیان هاوشێوەی منن كە ژیانیان لە زینداندا بەسەربردووە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی ئەمڕۆ، هەندێكیشیان لەدوای زیندان مەرگ بووە میوانیان، ئەمەش بووەتە بنەمای دروستكردنی ئەم ئازادییە، بۆیە پێویستە ئەم جۆرە چیرۆكانە ئەرشیف بكرێن و لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیدا بەڵگە بێت، بۆ گشت لایەك ئاشكرا بكرێت كە رژێمی بەعس بێ هاوتا بووە لە دەستگیركردنی ژنان و پیاواندا.
وتی: ئەم بابەتە پەیوەندیی بە گشت تاكێكی كۆمەڵگەوە هەیە، بەتایبەتی ئەوانەی لە پێناو خاك و نیشتماندا ئەشكەنجە و ئازاری بەعسی لەناوچوویان بینیوە.
هێمن ئەحمەد