ئەفۆریزمی نووسەران سەبارەت بە نووسین

12:19 - 2024-12-05
ئەدەب و هونەر
202 جار خوێندراوەتەوە

 ئامادەکردنی: دانای شەدەڵە

1 - نووسین بریتییە لە کردەوەیەکی ترسناک، چونکە نووسەری باش جۆرە یاخیبوونێک دژی داب و نەریتە گشتییەکانی عەوام نیشان دەدات. 
شاندۆر ماررای 
Sandor Marrai


2 - هەرساتێک شتێک دەنووسم، تایەک دەکەوێتە سەر تەوێڵم و هەتاکو نووسینەکەم تەواو دەکەم ئەو تایە لەسەر نێوچاوانمە.
فرانتس  کافکا 
Franz Kafka

3 - ئەدەب لە بناغەوە کارکردنە لە تیکە تیکە و پارچەگەلدا، تەنیا ئەوکاتە پەیکەری بیری مرۆڤی تێدا دەردەکەوێت کە دەبێتە نووسین.
گۆتە 
Johann Wolfgang von Goethe

4 - شاعیر زۆرجاران لە مەرگ رزگاری دەبێت، تەنیا ئەوکاتە دەمرێ کە هەڵەی چاپ دەکەوێتە ناو شیعرەکانییەوە.
ئۆسکار وایڵد 
Oscar Wilde
5 - نووسەربوون ئەگەر کەسێک بیکات بە پیشە و بەهۆیەوە ژیانی رۆژانەی پێ بچەرخێنێ، دەتوانین بە سادەیی بە -شاکار - ێک بۆی بنرخێنین.
فریدریش نیچە 
Friedrich Nietzsche

6 - دەبووایە یاسایەکی توند دژی ئەو کەسانە هەبووایە  کە خۆیان کردووە بە نووسەر و بابەتەکانیان بێ سودن، وەک چۆن یاسای توند دژی دز و  جەردە  هەیە.
میشێل دو مونتاین 
Michel de Montaigne

7 - ئەو نووسەرانەی نووسینەکانیان دەدزرێت، نابێ ناڕەزایی دەببڕن، وا باشترە لە جیاتی سکاڵاکردن دڵخۆش بن، چونکە ئەگەر دارستانێکت هەبێ و کەس داری لێ نەدزێ واتە دارستانەکەت بێ نرخ و بایەخە.
ماری فۆن ئێبنەر-ئێشێنباخ 
Marie von Ebner-Eschenbach

•ئەفۆریزم: رستەیەک کە بیر دەکاتەوە.
ژارکۆ پێتان

بابەتە پەیوەندیدارەکان