لە شانزە رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، فەرمانگەی تەندروستی كەركوك لەژێر ناونیشانی (نا بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان)، پێشانگەیەكی كاری دەستیی بۆ ژمارەیەك لە خانمانی شاری كەركوك كردەوە.
لەو بارەیەوە خاتوو خەبات سەڵاحەدین رێكخەری پێشانگەكە، بە دوالاپەڕەی وت: ئامانج لە كردنەوەی پێشانگەكە بۆ پشتگیریكردنە لەو ژنانەی هیچ جۆرە داهاتێك نییە، یان تا ئێستا دانەمەزراون، بەم كارەش دەمانەوێت دەستڕەنگینی ئەو ژنانە بۆ كۆمەڵگە بخەینەڕوو، جگەلەوەش ئەم جۆرە پێشانگەیانە دەبێتە هاندەر و پاڵنەرێك بۆ ئەو ژنانەی لە ماڵەوەن و هیچ جۆرە بژێوییەكیان نییە. وتیشی: لە پێشانگەكەدا، نزیكەیی خانمی دەستڕەنگین بەشداربوون و كاریی دەستیان نمایشكرد لەوانە؛ كاری ئێكسسوارات، چنین، خەنە، تابلۆ، خواردن، ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە چەندین جار پێشانگەی كاری دەستیی كە بۆ خانمان کراوەتەوە، هەر جارە و بە كارێكی نوێوە.
هێمن ئەحمەد