دوای زیادبوونی قەیرانەكان و بەرزبوونەوەی ئاستی ناڕەزایەتیی هاووڵاتیان، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا دەستلەكاركێشانەوەی ئاراستەی سەرۆكایەتی فەرەنسا كرد.
میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردووەتەوە، میشێل بارنێر سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا، دەستلەكاركێشانەوەی ئاراستەی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی كردووە، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی ناڕەزایەتی هاووڵاتیان و قەیرانە بەردەوامەكانی فەرەنسا.
جێی ئاماژەیە، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا و دەستەی سەرۆكایەتی، بەدوای جێگرەوەیەكی گونجاودا دەگەڕێن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.