وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆکاری دۆخی ئێستای سوریا ئاشکرا دەکات

10:51 - 2024-12-07
جیهان
92 جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی رۆژنامەوانيی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بارەى دۆخى سوریاوە دەڵێت، رەتکردنەوەی بەردەوامی رژێمی سوریا بۆ بەشداریکردنی راستەوخۆ لە دانوستاندنەکاندا بەهۆکارى ئەو رووداوانە دەزانن کە ئەمڕۆ لەو وڵاتە روودەدەن.
راشیگەیاند، لە نزیکەوە چاودێريی دۆخی سوریا دەکەن و لەگەڵ هاوبەشەکانیان داوای پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی و ئەندامانی پێکهاتە و کەمینەکان دەکەن.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئێستا کاتی دانوستاندنە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکانی سوریا، لە رێگەی بڕیاری 2254ى ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسى لەوەشکردووە، رەتکردنەوەی بەردەوامی رژێمی سوریا بۆ بەشداریکردنی راستەوخۆ لە دانوستاندنەکان بەهۆکارى ئەو رووداوانە دەزانن کە ئەمڕۆ لە سوریا روودەدەن.
داواش لە هەموو لایەنە کاریگەرەکان دەکات، رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن، هەموو رێوشوێنێکی خۆپارێزی بگرنەبەر بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و پابەندبن بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان