پاش ئەوەی باری لە ناکاوی لە وڵاتەکەی راگەیاند و هێزی سەربازی خستەحاڵەتی ئامادە باشییەوە ،یون سوک یۆل سەرۆکی کوریای باشور ئەمڕۆ شەممە، داوای لێبوردنی لە گەلەکەی کرد
سەرۆكی كۆریای باشوری رایگەیاند زۆر پەشیمانە کە شەوی سێشەممەی رابردو دۆخێکی دڵەڕاوکێ و ناڕەحەتی دروستکرد و بەڵێنیدا جارێكی دیكە هەوڵی سەپاندنی یاسای سەربازی لە وڵاتدا نەدات.
ئەو راشیگەیاند کە خۆی لە بەرپرسیارێتی یاسایی و سیاسی لە دورناخاتەوە و پابەند دەبێت بە رێنماییەکانی حزبەکەی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سیاسییەی کە لە ئەنجامی هەنگاوەکەیدا دروست بوە.