ئەردۆغان، چی بە ئەسەد دەڵێت ؟

10:51 - 2024-12-07
جیهان
116 جار خوێندراوەتەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، هیوای خۆی دەربڕی کە سوریا بەو ئارامییە بەهرەمەند بێت کە ١٣ ساڵە خەونی پێوە دەبینێت،. ئەردۆغان دەڵێ: ڕژێمی دیمەشق درکی بە بەهای ئەو دەستە نەكرد کە ئەنقەرە بۆی درێژ کردبوو و لە مانای خۆی تێنەگەیشت”. ناوبراو ئاماژەی بە پێشنیارەکانی گفتوگۆ دەكا کە ئەنكەرە لە دوو ساڵی ڕابردوودا پێشکەشی کرد و لەلایەن دیمەشقەوە ڕەتکرایەوە.
 سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا وتی: ئومێدمان ئەوەیە کە سوریای دراوسێمان ئەو ئاسایش و ئارامییە بدۆزێتەوە کە ماوەی ١٣ ساڵە خەونی پێوە دەبینێت” جەختیشی لەوە کردەوە کە سوریا “لە شەڕ و خوێن و فرمێسک بێزارە”. ئاواتی ئەوە بوو وڵاتێک ببینێت کە شوناسە جیاوازەکان بە ئاشتی شان بە شانی یەکتر بژین.
- الشرق الأوسط -

بابەتە پەیوەندیدارەکان