لەبەرامبەر پاڵپشتیی میدیای ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ و دەرکردنی ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە فێستیڤاڵەکە لە هەر سێ ڕۆژەکەی فێستیڤاڵدا، ئەمڕۆ لە مەراسیمی کۆتایی دابەشکردنی خەڵات و ڕێز لێنانەکاندا، دەستەی بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵ خەڵاتێکی ڕێزلێنانی بە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بەخشی و ڕادەستی سەرنووسەری ڕۆژنامەکە، د.عەدالەت عەبدوڵڵا کرا.