لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە. .

بچووكترین بەشداربووی فێستیڤاڵی نیۆدەوڵەتیی گەلاوێژ

10:57 - 2024-12-08
هەمەرەنگ
70 جار خوێندراوەتەوە

كیژۆڵەیەكی رەزا شیرینی رۆح سووك بە ناوی هالێن كۆساری بە 10 ساڵ تەمەنەوە شیعری خۆی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ خوێندنەوە.
هالێن كۆساری تەمەنی 10 ساڵە و خەڵكی پیرانشار-ی رۆژهەڵاتی كوردستانە، خوێندكارە لە پۆلی چواری سەرەتایی.
هالێن كۆساری بە دوالاپەڕەی وت: تەمەنم 10 ساڵە، لە پیرانشار دەژیم، چیرۆك و شیعر بە كوردی و فارسی دەخوێنمەوە و شیعر بە كوردی دەنووسم.
وتی: حەزم زۆر لە شیعرە، پێمخۆشە كە گەورە بووم لە بواری ئەدەبی منداڵان بنووسم و ئارەزوومە ببم بە پزیشكی ددان.
سەبارەت بە سینەماش وتی: زۆر هۆگری سینەمام، ئەویش لەبەرئەوەی كە هۆزان - ی برام لە بواری شانۆ و سینەما كار دەكات و كاریگەری لەسەر من هەیە.
لە كۆتاییدا وتی: هیوادارم ساڵی داهاتوو بە شیعر و چیرۆك بەشداری فێستیڤاڵی گەلاوێژ بكەم. 
هالێن لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ شیعرێكی خۆی بە زمانی كوردی خوێندەوە كە بووە جێی سەرنجی هەموو بەشداربووانی فێستیڤاڵەكە.

باشیلا جەعفەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان