هەزار و 600 سامپڵی خوێنی تاقانەکانی ئەنفال وەرگیرا

12:18 - 2024-12-08
کوردستان
67 جار خوێندراوەتەوە


پڕۆسەی وەرگرتنی سامپڵ لە تاقانەکانی ئەنفال لە هەرێمی کوردستان بە چوار قۆناغ کۆتایی هات. تا ئێستا نزیکەی هەزار و 600 سامپڵی خوێن وەرگیراوە، کە دڵۆپێکە لە دەریایەک.
پەری نوری عەزیز، راوێژكار لە سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بە PUKMEDIAی راگەیاند: هەرچەندە بەهۆی زۆری رێژەی ناوی ئەنفالکراوانەوە ژمارە و داتاکانمان بە تەواوی لەلانییە، بەڵام تا ئێستا نزیکەی هەزار و 600 سامپڵی خوێن وەرگیراوە کە وەک دڵۆپێکە لە دەریایەک".
وتیشی، وەرگرتنی سامپڵی تاقانەکانی ئەنفال بەچوار قۆناغ کۆتایی هات، بەڵام تا ئێمە لەسەر ئەم کارە بەردەوام بین. پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت و بڕیارە ساڵی داهاتووش درێژەی هەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لەسەر داوا و ئەركی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق تیمێكی وەرگرتنی سامپڵی خوێن بۆ پشكنینی DNA لە كەسوكاری شەهیدان هاتنە هەرێمی كوردستان.
لە ئەمساڵدا پڕۆژەی وەرگرتنی سامپڵی خوێنی تاقانەکانی ئەنفال لە هەرێمی کوردستان بە چوار قۆناغ دەستیپێکرد، کە لە شاری چەمچەماڵ بە قۆناغێک و کەلار بە دوو قۆناغ و کۆیە بە یەک قۆناغ سامپڵەکانی تێدا وەرگیراون و ساڵی داهاتووش بەردەوام دەبێت

بابەتە پەیوەندیدارەکان