لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیاوە

09:42 - 2024-12-09
جیهان
34 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ

بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا لە وڵاتەكەی هەڵات، دوای ئەوەی روسیای هاوپەیمانی كە ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكایەتی دەكات، پشتی تێكرد.

لە «TRUTH SOCIAL»ەوە

 

شۆن سافیت

سەرۆك بایدن و تیمەكەی بە وردی چاودێری رووداوەكانی سوریا دەكەن و لە پەیوەندیی بەردەوامدان لەگەڵ هاوپەیمانە هەرێمییەكانمان لەو بارەیەوە.

لە (X)ەوە

 

حەیدەر عەبادی

رۆژێكی نوێ لە سوریا سەری هەڵداوە، هیوادارین رۆژی یەكگرتوویی و ئازادی و دادپەروەری و ئاشتیی بێت لە نێوان سورییەكان.

  له‌ (X)ه‌وه‌

 

ئەنتۆنیۆ تاجانی

بە گرنگییەوە چاودێری پێشهاتەكانی سوریا دەكەین، پەیوەندیم بە باڵیۆزخانەكەمان لە دیمەشق و نووسینگەی سەرۆك وەزیرانیشەوە كردووە بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی سوریا.

 لە (X)ەوە

 

گێر بیدرسۆن

ئەمڕۆ خاڵی وەرچەرخانە لە مێژووی سوریادا، ئەم قۆناغە تاریكە، برینی قوڵی دروستكردووە، هیوادارین قۆناغێكی نوێ لە ئاشتەوایی لە سوریا دەست پێ بكات.

 لە (X)ەوە

 

مستەفا بەكری

دوای روخانی رژێمی سەرۆك بەشار ئەسەد، پرسیار ئەوەیە.. چی روودەدات دواتر؟».

  له‌ (X)ه‌وه‌

 

ئا: گۆران فەتحی

بابەتە پەیوەندیدارەکان