بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی ئاشکرایکردووە، ئێف بی ئای بڕی یەک ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ هەر کەسێک زانیاریی لەبارەی ئازادبوونی رۆژنامەنووسی ئەمریکی ئەبیگەیل تایس ئیدا بێرن ئاشکرا بکات کە لای رژێمی ئەسەد زیندانی بووە. ئەبیگەیل تایس ئیدا بێرن، لە ساڵی 2012 بەمەبەستی کاری رۆژنامەوانی چۆتە سوریا و لە مانگی ئابی هەمان ساڵدا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی دیمەشق لەلایەن چەند چەکدارێکەوە رفێندرا. ساڵی 2022 جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کە دەزانن رۆژنامەنووسەکە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە زیندانیکراوە و بە رەسمی داوای ئازادکردن و رادەستکردنەوەی کراوە. لەدوای ئەوەی کە رژێمی ئەسەد کۆتاییهات و زۆرینەی زیندانەکانی ئەو وڵاتە شکێنران، حکومەتی ئەمریکا و کەسوکاری ئەبیگەیل تایس جارێکی دیکە دەرکەوتنەوە و داوای سۆراغکردنی کوڕەکەیان دەکەن.