محەمەد غازی جلالی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەی سوریا رایگەیاند، رۆژی یەك شەممە سوپای سوریا بە تەواوەتی لە دیمەشقی پایتەخت كشایەوە، ئەوەش وایكرد گروپە چەكدارەكان بە بێ شەڕكرن كۆنترۆڵی بكەن. وتیشی، بەشار ئەسەد بەرەبەیانی یەك شەممە دیمەشقی بەجێهێشت و هەڵهات، بەڵام پێش هەڵهاتنەكەی هیچ پەیوەندیەكی بە حكومەتەوە نەكردووە و كەس ئاگاداری هەڵهاتنەكەی نەبووە.