هێمن ئەحمەد
«كاریگەریی پیسبوون لەسەر كەمبوونەوەی بڕی ئاوی بەردەست بۆ بەكارهێنان»، ناونیشانی كۆڕێكی ئیدارەی نوێی كەركوك بوو، كە بە سەرۆكایەتی ئەندازیار جیهان ئیبراهیم یاریدەدەری پارێزگار بۆ كاروباری خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و عەباس ئیسماعیل بەڕێوەبەری ئاوی كەركوك رێكخرابوو بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و پابەندبوون بە راسپاردەكانی پارێزگاری كەركوك.
لەبارەی كۆڕەكەوە، پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و یەكێك لە ئامادەبووانی كۆڕەكە، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە كۆڕەكەدا، باس لە هۆكارو بەربەست و چارەسەرەكان كرا بۆ فڕێنەدانی خۆڵ و خاشاك و پاشماوەی ئاژەڵان و پاشماوەی پلاستیكی و پاشماوە نەوتییەكان بۆ نێو رووبار و بەنداو و ناو ئاوەڕۆكان، چونكە ئەم هۆكارانە دەبنە هۆی پیسبوونی ئاوی ژێر زەوی و زیانبەخشە بۆ مرۆڤ و ژینگە.