سیمینارێك بۆ هۆشیاریی ژینگەیی لە راپەڕین

12:43 - 2024-12-09
کوردستان
62 جار خوێندراوەتەوە

جێگر خدر


دوێنێ لە رانیە، فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین سیمینارێكی هۆشیاریی ژینگەیی بۆ مامۆستایانی ئایینی و رۆژنامەنووسانی سنوورەكە، رێكخست.
سیمینارەكە لەلایەن عەبدولڕەزاق خەیلانی وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێم بەڕێوەبرا، تێیدا تیشك خرایە سەر رۆڵی گرنگ و بەرچاوی مامۆستایانی ئایینی و رۆژنامەنووسان لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە لە پاراستن و راگرتنی ژینگەیەكی تەندروست.
ئەم چالاكییەش دوای ئەوە هات، ئەمساڵ لە رۆژی ژینگەی راپەڕین، نووسینگەی راپەڕینی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و بەڕێوەبەرێتیی ئەوقاف و فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین، رێككەوتن و لێكتێگەیشتن و كاریی پێكەوەیی بۆ هۆشیاریی ژینگەیی، ئیمزاكرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان