رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی رابردوو، سەرجەم یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان كران و شەممەی ئایندەش یارییەكانی هەفتەی هەشتەم دەكرێن.
لەم هەفتەیەی یارییەكاندا، تیپی یانەی شێروانە دووچاری یەكەمین دۆڕاندن هات و بە تیپی پێشمەرگەی هەولێری ركابەری دۆڕا كە هەردووكیان لە لووتكەی ریزبەندیدان، شێروانە یەكەم و پێشمەرگەی هەولێر دووەمی ریزبەندییە، سەرەڕای ئەو دۆڕاندنەش شێروانە هەرلە لووتكەی ریزبەندیدا ماوەتەوە، دەربەندیخان -یش تامی سێیەمین دۆڕاندنی كرد و ئەمیش لە یاریگای خۆیدا بە یانەی هەولێر دۆڕا.
پیشەسازیش بە دۆڕاندنی ئەم هەفتەیەی بە یانەی رزگاری، گوشارەكانی لەسەر شێروانە و پێشمەرگەی هەولێر هێندێك كەمی كرد، ئێستا تەنیا یەك خاڵ لەدوای پێشمەرگەی هەولێر و 3 خاڵیش لەدوای شێروانەی دووەمەوەیە، سیروانی نوێش درێژەی بە ئەنجامە باشەكانی داو ئەم هەفتەیە لە سەید سادق -ی بردەوە، بەم بردنەوەیەش چەند پلەیەكی تر سەركەوت و ئێستا حەوتەمی ریزبەندییە.
تەواوی ئەنجامی یارییەكانی هەفتەی حەوتەم
*ئاكرێ 2 × 0 هەندرێن.
*زاخۆ 1 × 1 برایەتی.
*رزگاری 2 × 1 پیشەسازی.
*شەقڵاوە 2 × 1 چوار قوڕنە.
*شێروانە 0 × 1 پ.هەولێر.
*دەربەندیخان 0 × 2 هەولێر.
*سەیدسادق 0 × 1 سیروانی نوێ.
رۆژانی شەممەو یەكشەممەی ئایندەش، یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی ئەم خولە بەمشێوەیە دەكرێن:
شەممە 14/12
*هەندرێن × رزگاری.
*زاخۆ × ئاكرێ.
*پیشەسازی × رانیە.
یەكشەممە 15/12
*برایەتی × شێروانە.
*پ.هەولێر × دەربەندیخان.
*هەولێر × سیروانی نوێ.
چوار قوڕنە×سەید سادق.
پاش تەواو بوونی یارییەكانی هەفتەی حەوتەم، ریزبەندیی یانە بەشدارەكان بەو شێوەیەیە كە لە خشتەكەدا دیارییكراوە.