حکومەتی هەرێم: دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەست پێدەکات

02:06 - 2024-12-15
کوردستان
322 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە پێی بڕیاری دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتۆتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێم.
دەشڵێت، لە ڕۆژی سێشەممەوە 12/17 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە، مووچەی مانگەکانی تریش بە زووترین کات دابەش دەکرێت.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان