نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی هیلالی سعودی هیواخوازبووە لەگەڵ پاریس سانجێرمان نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت.
نەیمار، دەڵێت؛ حەزم دەكرد لەگەڵ پاریس سانجێرمان ناسناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنم، چونكە هاوشێوەی بردنەوەی جامی جیهانییە.
دەشڵێت"رێز لە پاریس سانجێرمان دەگرم، بەردەوام دەبم لە هاندانی پاریس بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجامەكان، هەرچەندە بەڵام لەگەڵ هەندێك لە بەرپرسەكانی.
نەیمار بۆ ماوەی شەش وەرز لەگەڵ سان جێرمان بوو، لەهاوینی 2017 لە بەرشەلۆنەوە پەیوەندی بەیانەكەی پاریسەوە كرد.
نەیمار لەگەڵ پاریس لە لێواری بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ بوو، بەڵام لە یاری كۆتاییدا بە گۆڵێكی بێوەڵام بە بایرن میونشن دۆڕا لە وەرزی 2020.