وتووێژێكە لە گەڵ سڤێتلانا ئەلیكسیڤیچ نووسەری براوی خەڵاتی ئەدەبی نۆبڵ و خەڵكی بێلاروس، كە رێزان حەسەنی لە ئینگلیزییەوە كردوویەتی بە كوردی.
ئەم خاتوونە لە زۆربەی بەرهەمەكانیدا پشت بە گێڕانەوە دەبەستێت، گێڕانەوەی مرۆڤە لە بیركراوەكان، ئەو ژنانەی كە لە جەنگدا بوون، ئەوانەی كە برینداربوون، بە گشتی باسی مرۆڤە بێ ناونیشانەكان دەكات. سڤێتلانا پێی وایە هەر كەسێك چیرۆكی تایبەت بە ژیانی خۆی هەیە كە دەبێت بیگێڕیتەوە و خۆشی لە وتوێژەكەدا باس لەوە دەكات كە لە نووسینەكانیدا هەمیشە هەوڵی داوە ستایل و فۆرمێكی ئەدەبی بدۆزێتەوە كە لە واقیعەوە زۆر نزیك بێت. ئەو لەوە ناترسێت بۆچوونە جیاوازەكان بەریەك بكەون و دژی یەك بن، هەر بۆیە لەگەڵ ئەو ژنانە دەدوێت كە بەشداری جەنگیان كردووە و چیرۆكەكانیان دەبیستێت و تۆماریان دەكات و حەزی بە بیستنی دەنگە جیاوازەكانە.
جەواد حەیدەری