لەخانەقینەوە، هونەرمەند ئەحمەد میوزیك، بۆ کوردستانی نوێ :

وەزارەتی پەروەردە وانەی میوزیكی پشتگوێخستووە

01:46 - 2024-12-23
دووتوێ
14 جار خوێندراوەتەوە

ئەحمەد خەلیل كەریم ناسراو بە ئەحمەد میوزیك یەكێكە لە گەنجە بە تواناكانی بواری پیانۆ و سەرپەرشتیاری گروپی (دۆتێل)ە لە خانەقین و پیشەی مامۆستایە لە یەكێك خوێندنگەكانی ئەو شارە و ئەندامی سەندیكای هونەرمەندانی عیراقە و دامەزرێنەری (تیپی بارانی گوڵاڵە)یە.
م. ئەحمەد میوزیك سەبارەت بە گرنگی میوزیك و ئاستی میوزیك لە خوێندنگەكانی كوردستان بە دوالاپەڕەی وت: میوزیك كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر رۆح و بیركردنەوەی مرۆڤ و خوێندكاران هەیە، بۆیە پێی دەڵێن: خۆراكی رۆح، میوزیك خوێندكاران زۆر لە یەكەوە نزیك دەكاتەوە و رۆحی هاوكاریی و چالاكیی لەنێوان خوێندكاران زیاتر دەكات و ئاستی رۆشنبیرییان زیاتر دەكات، وانەی میوزیك و فێربوونی ئامێرەكانی میوزیك زیاتر لە خوێندنگە ئەهلییەكان دەخوێنرێت، چونكە هاوكاریی ماددی دەكرێن. 
سەبارەت بە ئاستی میوزیك لە خانەقین وتی: خانەقین لە بواری میوزیك زۆر دەوڵەمەندە، بەڵام بە داخەوە زۆر پشتگوێخراوە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، لەلایەكی تریشەوە بارودۆخی دەڤەرەکە و دۆخی ئابووری كاریگەریی لەسەر هەموو بەشەكانی هونەر داناوە. هیوادارم حكومەت ئەو كێشەیە چارەسەر بكات، چونكە بە راستی شارەكە تینوی میوزیكە و تاكە سەنتەرێك كە هاوكاریی گەنجانی لەو بوارەدا كردووە، سەنتەری گەنجانە. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان