لە پارێزگای ورمێ خەڵاتی کتێبی ساڵ بەڕێوەچوو

07:25 - 2024-12-25
کوردستان
86 جار خوێندراوەتەوە

لە پارێزگای ورمێ، بەبەشداری 144 دەزگای چاپ و 134 ناونیشانی کتێب شەشەمین خولی خەڵاتی کتێب بەڕێوە چوو.

لە نێو کتێبە بەشداربوەکاندا، 18 کتێب خەڵاتکران و 8 کتێبیش لە بوارە جیاوازەکانی خۆیاندا وەک باشترین کتێبی ساڵ هەڵبژێردران، کە بەشێک لە کتێبەکانیش بریتی بوون لە 


رۆمانی خانزاد لە نووسینی ئارێز عەبدوڵڵا وەک کتێبی ساڵ لە بەشی رۆماندا 

رۆمانی نیری یەخسیری لە وەرگێڕانی نەبەز جەهانگیرپوور وەک کتێبی ساڵ لە بەشی وەرگێڕاندا

رۆمانی پیرەمێرد و زەریا لە وەرگێڕانی شێرکۆ بێکەس وەک کتێبی شایانی رێز 

کتێبی مێژووی زمانی کوردی لە نووسینی عەبدولڕەحمان زەبیحی وەک کتێبی شایانی رێز 

کتێبی بیرەوەرییەکانی ئیحسان نووری پاشا وەرگێڕانی وریا قانع وەک کتێبی شایانی رێز

بابەتە پەیوەندیدارەکان