روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاندووە کە هێزێکى ئەمریکییەکان بەشێوەیەکى هەمیشەیى لە شارى کۆبانێ جێگیربوون
رامى عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەرى روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاماژەى بەوەکردووە، هێزە ئەمریکییەکە لە باڵەخانەیەکى شارى کۆبانێ جێگیربوون و بۆ هەمیشە دەمێننەوە.
بەڕێوەبەرى روانگەى سوورى وتوشیەتی"ئامانجی مانەوەی ئەو هێزانە رێگرییە لەهەر هێرشێکى گرووپە چەکدارەکان."