خانەقین، لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی دۆسێی زەوییە كشتوكاڵییەكان پێكدەهێنرێت

12:48 - 2024-12-26
کوردستان
32 جار خوێندراوەتەوە

ئارۆ سامان
ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی دۆسێی زەوییە كشتوكاڵییەكانی خانەقین پێكدەهێنێت.
ئەوس ئیبراهیم ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە چەند گوندێكی سەر بە خانەقین، سكاڵا هەبووە لەسەر داگیركردنی زەوییە كشتوكاڵییەكانیان، بۆیە دوای بەدەمەوەچوونی سكاڵاكەیان، ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لیژنەیەكی پێكهێناوە، بۆ بەدواداچوون، وتیشی: لیژنەكە دەستبەكاربووە، سەردانی تاپۆ و كشتوكاڵ و چەند فەرمانگەیەكی تر دەكات و بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەیە دەكەین، راشیگەیاند: دوای دەركەوتنی راستییەكان و ئەنجامی بەدواداچوونی لیژنەكە، لێپرسینەوە لەهەر زیادەڕەوییەك دەكەین و رێگەنادەین زیادەڕەویی بكرێتە سەر زەوییە كشتوكاڵییەكانی خانەقین. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان