سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین به‌ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

10:01 - 2024-12-27
کوردستان
1312 جار خوێندراوەتەوە

له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستاندا، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی به‌ده‌ستهێنا و به‌ئه‌مینداری گشتی ئه‌ حزبه‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

هۆشیار عه‌بدوڵا وته‌بێژی كۆنگره‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجامدرا و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین به‌ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان