لەسنوری شارۆچەکەی ئامێدی، تورکیا کارگەیەکی بلۆک و چەند گوندێکی ناوچەکەی بۆردوونکردوو هاو نیشتمانییەک بریندار بوو.
سەرچاوەیەک لەسنوورەکە رایکەیاند، بۆردوومانەکە کارگەیەکی دروستکردنی بلۆکی کردووەتە ئامانج لە سنووری گوندەکانی سپیندارێ و مژێ لە شارەدێی دێرەلوكی سەربە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کە کۆمەڵێک کرێکار لە شوێنەکەدابوون.
ئەو هاونیشتمانییەی برینداربووە تەمەنی ٣٥ ساڵە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، بۆ چارەسەرکردن گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی ئامێدی.
لەماوەی رابردوودا بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی تورکیاوە گوندەکانی سپێندارێ و مژێ لەلایەن دانیشتووانەکانیانەوە چۆڵکراون.