بەرگریی شارستانیی هەولێر : بە وریایی مامەڵە لەگەڵ داری کریسمسدا بکەن

06:19 - 2024-12-29
کوردستان
1740 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، داری کریسمس تايبەتمەندیی خۆی هەيە، بۆ بۆنەکانی سەری ساڵ زياتر بەکاردێت و بە گڵۆپ و جوانکاری دەڕازێندرێتەوە، بەڵام هەموو ئەو کەلوپەلانە ماددەی زوو گڕگرتوون و لە کەمترين کاتدا گەورەترين کارەسات دروستدەکەن.

بەرگریی شارستانیی هەولێر دەشڵێت، “بۆيە رێنمايتان دەکەين زۆر بە وريايی مامەڵەبکەن تاوەکو بۆنە و ئاهەنگەکان بەخۆشی و سەلامەتی و بێ مەترسیی گيانی و زيانی ماڵی کۆتایيان بێت”.

بابەتە پەیوەندیدارەکان